رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی وزه پێشبینییه‌كانی بۆ قه‌باره‌ی خواستی جیهان له‌سه‌ر نه‌وت له‌مساڵدا به‌بڕی 65 هه‌زار به‌رمیل به‌رزكرده‌وه،به‌مه‌ش خواستی رۆژانه‌ی جیهان له‌سه‌ر نه‌وت ده‌گاته 90.6 ملیۆن به‌رمیل.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی وزه، به‌رهه‌می وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی ئۆپیك له‌نه‌وت له‌مساڵدا رۆژانه ده‌گاته 54.5 ملیۆن به‌رمیل،به‌مه‌ش ئه‌و به‌رهه‌مه به‌راورد به‌ساڵی رابردوودا به‌بڕی 50 هه‌زار به‌رمیل زیادیكردووه.
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی وزه پێیوایه گه‌شه‌ی نه‌وتی به‌ردین له ئه‌مریكا یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ دابینكردنی خواستی جیهان له‌سه‌ر نه‌وت.
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی وزه له بهیهننامهیهكهیدا ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه له‌مانگی نیسانی رابردوودا هه‌نارده‌ی نه‌وتی وڵاتانی رێكخراوی ئۆپیك كه خاوه‌نی له‌سه‌دا 40 ی به‌رهه‌م و له‌سه‌دا 70 ی یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهانه،به بڕی 200 هه‌زار به‌رمیل له‌رۆژێكدا گه‌شه‌ی كردووه‌و گه‌یشته 30.7 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت.