به‌هۆی سزاكانه‌وه كۆماری ئیسلامی ئێران مانگانه نزیكه‌ی پێنج ملیار دۆلار زیانی به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مریكاش هۆشداری ده‌دات له فرۆشتنی زێڕ به ئێران.
ده‌یڤید كۆهێن، جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئێران به‌هۆی سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ئه‌مریكا كه به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئه‌و وڵاته سه‌پێنراوه، مانگانه به‌بڕی سێ بۆ پێنج ملیار دۆلار زیانی لێده‌كه‌وێت.
كۆهێن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2011 ه وه سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه به‌سه‌ر كه‌رتی بانكی و هه‌نارده‌كانی ئێران سه‌پێنراوه له به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌ردارنه‌بوون له‌به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، بوه‌ته هۆی دابه‌زینی ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران به‌رێژه‌ی نزیكه‌ی له‌سه‌دا 50،ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه رۆسته‌م قاسمی وه‌زیری نه‌وتی ئێران له‌كاریگه‌ری سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر كه‌رتی وزه‌ی وڵاته‌كه‌ی كه‌مده‌كاته‌وه.
بودجه‌ی ئێران پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت و پێش ده‌ستپێكی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ر ئێران، ئه‌و وڵاته رۆژانه چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرد، به‌ڵام له ئێستادا هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ كه‌متر له دوو ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا دابه‌زیوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه داهاته‌كانی بودجه به‌رێژه‌ی نزیكه‌ی له سه‌دا 60 پاشه‌كشه بكات.
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا باسی له‌وه‌شكرد: له‌ئه‌نجامی دابه‌زینی به‌های دراوی ئێرانی (تمه‌ن) به‌بڕی زیاتر له‌سه‌دا 50، ئاستی فڕۆشی زێڕ به‌و وڵاته زیادیكردوه،بۆیه ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌ده‌ستپێكی مانگی ته‌مموزی داهاتووه سزای نوێ به‌سه‌ر ئه‌و حكومه‌ت و كۆمپانیا تایبه‌تانه‌دا ده‌سه‌پێنێت كه زێڕ به ئێران ده‌فرۆشن.
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه:كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر ئابووری ئێران، حكومه‌تی تارانی ناچار كردوه داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكان بكات له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر پابه‌ندبوون به‌هه‌ندێ له داخوازیه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا.
هاوكات ده‌یڤید كۆهێن، جه‌ختی له‌وه كردوه: له‌ساڵی 2012 دا كۆی به‌رهه‌می ناوخۆی ئێران به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا پێنج بۆ هه‌شت پاشهكشهیكرد، ئه‌مه‌ش له‌و ژمارانه مه‌ترسیدارتر بوو كه سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو خستییه‌ڕوو كه پێی وابوو ئابووری ئێران له 2012 دا به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 1،9 پاشه‌كشه ده‌كات.
به هۆی زیادبوونی فشاره ئابورییه‌كانی خۆرئاوا بۆ سه‌ر ئێران، هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته له ماوه‌ی ساڵانی 2010 بۆ 2012 له‌سه‌دا 18 كه‌میكردووه، له كاتێكدا وڵاتانی دیكه هه‌نارده‌ی نه‌وتیان به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 50 زیادیكردووه، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی به‌ده‌ست هاتووی نه‌وتی ئێران و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی دراوی گران به‌ها له‌ئێران، به‌مه‌ش به‌های ڕیاڵی ئێرانی به‌رامبه‌ر به‌دۆلار دابه‌زیووه.
به‌پێی داتا و زانیاریه‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه، به هۆی سه‌پاندنی سزا ئابوورییه‌كانی رۆژئاواوه بۆ سه‌ر ئێران به‌تایبه‌تی كه‌رتی نه‌وتی ئه‌و وڵاته، ئێران له ساڵی 2012 بڕی 40 ملیار دۆلار زیانی كردووه.