بە ئامادەبونی پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەرۆکی شارەوانی و ژمارەیەک وەبەرهێنەر لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان کرایەوە.
لەناو بینای گەلەری ڕەند لە ڕێوڕەسمێکدا ئێوارەی 18/5 شەممە یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان لقی سلێمانیان کردەوە یاسین مەحمود سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتیەکە ڕایگەیاند کردنەوەی ئەم لقە بۆ شاری سلێمانی گرنگی خۆی هەیە کە بۆ لەمەودوا هیچ وەبەرهێنەرێک ناتوانێت مۆڵەتی وەبەرهێنان وەربگرێت کە ڕەزامەندی ئێمەی لەسەر نەبێت چونکە لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین وەبەرهێنەر دروستبون و کێشەیان دروستکردووە و پارەی هاووڵاتیانیان خواردووە.
لای خۆشیەوە سیروان محەمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خۆشحاڵی خۆی ڕاگەیاند بەکردنەوەی لقی یەکێتی وەبەرهێنەرانی سلێمانی ڕایگەیاند کە بۆلەمەودوا دەتوانین لە ڕێگەی ئەم لقەوە سەرجەم وەبەرهێنەرانی شاری سلێمانی جیاکەینەوە کێ توانای کارکردنی هەیە و دەتوانێت پرۆژەکان بەسەرکەوتوی تەواو بکات هیوای خواست لەڕێگەی یەکێتی وەبەرهێنەرانەوە تەواوی وەبەرهێنەرە ڕاستە قینەییەکان دەربکەون و بەتەواوەتی بتواندرێت پشت بەو وەبەرهێنەرانە ببەسترێت کەدەتوانن بەسەرکەوتوانە پرۆژەکان بەرهەم بێنن.
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی فەرمان غەریب ئەوەی ڕاگەیاند کە لەمەودوا هیچ وەبەرهێنەرێک پڕۆژەی وەبەرهێنانی نادرێتێ گەربێت و ڕەزامەندی یەکێتی وەبەرهێنەرانی پێنەبێت و دڵنیامان نەکەنەوە لەو وەبەرهێنەرە وتیشی لە ماوەی ڕابردوودا لەکۆی زیاتر لە 200 پرۆژە 14 پڕۆژە ڕاگیراوە و کارەکانیان لێوەرگیراوەتە و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵکراوە.
لەکۆتایشدا داوا لە پارێزگاری سلێمانیکرا کە دەستکراوەبێت و هاوکاری وەبەرهێنەران بکات بۆئەوەی بتوانن کاری زیاترو جوان بۆ شاری سلێمانی بکەن لایخۆشیەوە بەهرۆز حەمەساڵح پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند دەمانەوێت لەشاری سلێمانیدا ڕویەکی جوانی شارەکە پیشانبدەین و وەبەرهێنەران بە دڵسۆزییەوە کارەکانیان لە شاری سلێمانیدا.