لەمڕۆوە مامه‌ڵه‌ی‌ بیمه‌ی‌ بیكاری‌ وەرناگیرێت

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ وه‌زاره‌تی‌ كار‌و كار‌وباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌ئێستادا مامه‌ڵه‌ی‌ هیچ ده‌رچوویه‌ك وه‌رناگیرێت به‌مه‌به‌ستی‌ وه‌رگرتنی‌ بیمه‌ی‌ بێكاری‌.
(عه‌باس ئه‌كره‌م) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ وه‌زاره‌تی‌ كار‌وكار‌وباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بە NNA ڕاگەیاندوە، وه‌رگرتنی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ بیمه‌ی‌ بێكاری‌ له‌ئێستادا كۆتایی‌ هاتووه‌‌و له‌ئه‌مڕۆشه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ هیچ ده‌رچویه‌ك وه‌رناگیرێت، وتیشی‌:”سه‌رجه‌م ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی‌ ده‌رچوانی‌ زانكۆ‌و په‌یمانگاكان كه‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ (150) هه‌زار دیناره‌كه‌ی‌ بیمه‌ی‌ بێكاری‌ پڕكراوه‌ته‌وه‌، به‌نوسراوی‌ فه‌رمی‌ ڕاده‌ستی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌‌و ئابوری‌ هه‌رێمی‌ ده‌كه‌ن، هه‌تا بودجه‌ی‌ تایبه‌تی‌ بۆ دابینبكرێت‌و له‌داهاتوودا به‌سه‌ر ده‌رچواندا دابه‌شبكرێت”.
(عه‌باس ئه‌كره‌م) ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، پێدانی‌ ئه‌و (150) هه‌زاردیناره‌ به‌ده‌رچوان به‌گوێره‌ی‌ كاركردنی‌ سیستمی‌ دارایی‌ پارێزگاكه‌ ده‌بێت، واته‌ تائێستا نازانرێت بڕه‌كه‌ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ به‌ده‌رچوان ده‌دریێت، یان به‌شێوازی‌ مانگانه‌ ده‌بێت.