به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنێكی نوێ به‌غدا ڕۆژانه پێنج ملیۆن لیتر به‌نزینی كوالیتی به‌رز له ئێران ده‌كڕێت, به‌پێی هه‌واڵه‌كه، ئێران 3 بۆ 5 ملیۆن لیتر به‌نزین ڕۆژانه هاورده‌ی عێراق ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی ئاژانسی (میهر)ی ئێران بڵاویكرده‌وه, (عه‌لی ڕه‌زا زهیغمیی) یاریده‌ده‌ری وه‌زیری نه‌وتی ئێران پێی ڕاگه‌یاندوون, ئێران پێویستی ڕۆژانه‌ی عێراق به 3 بۆ 5 ملیۆن لیتر به‌نزین به‌كوالیتی باش پڕده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنێكی عێراق و ئێران له‌ساڵی 2011 دا، كه بۆ مه‌به‌ستی هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی له‌نێوان هه‌ردوولایاندا ئه‌نجامدرابوو, ماوه‌یه‌كی كه‌می مابوو بۆ ته‌واوبوونی, هه‌ربۆیه عێراق ڕێككهوتنامهكهی نوێكرده‌وه‌و بڕی هاوردهكردنهكهشی زیادكرد, به‌هۆی به‌رزی نرخی به‌نزین و كه‌می له‌بازاڕه‌كانی عێراقدا، كه ئه‌وه‌ش قه‌یرانی دروستكردبوو.