به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستن له‌نه‌خۆشی، حكومه‌تی عێراق هاورده‌كردنی په‌له‌وه‌ر‌و هێلكه‌ی له‌ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیهانه‌وه قه‌ده‌غه‌كرد.
ماڵپه‌ڕی (ئه‌لمه‌دا) بڵاویكرده‌وه، بۆ دورخستنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی په‌تای باڵنده له‌عێراقدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا هاورده‌كردنی په‌له‌وه‌ر‌و هێلكه له (19) وڵاتی جیهانه‌وه قه‌ده‌غه بكات.
دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌و بڕیاره كه له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕێنماییه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ركراوه تیایدا ڕونكراوه‌ته‌وه، جگه له‌په‌له‌وه‌ر‌و هێلكه هه‌موو ئه‌و كه‌لوپول‌و خواردنانه‌ی له‌كێڵگه په‌له‌وه‌ره‌كاندا به‌كارده‌هێنرێن قه‌ده‌غه كراوه.
ئه‌و وڵاتانه‌ی هاورده‌كردنه‌كه‌یان لێوه قه‌ده‌غه‌كراوه بریتین له (به‌نگه‌لادش، بوتان، كه‌مبۆدیا، چین، هۆنگ كۆنك، لاوس، ماینمار، میسر، ڤێتنام، ژاپۆن، كۆریا، هۆله‌ندا، باشوری ئه‌فریقیا، ئه‌نده‌نوسیا، نیپاڵ، سریلانكا، ئه‌ڵمانیا‌و هندستان)ن.