دوای جێگیربوونی كۆمپانیای زه‌به‌لاحی كۆریای باشور (سامسۆنگ) بۆ بواری كه‌لوپه‌لی ئه‌لیكترۆنی, هاندی هۆشمه‌ند, ته‌كنۆلۆژیا, له‌ڕیزبه‌ندی گه‌وره‌ترین كۆمپانیای ئاسیا له‌ڕووی سه‌رمایه‌و قازانجی ساڵه‌وه له‌ساڵی 2011دا، ئه‌مڕۆ تۆیۆتا له‌و ڕیزبه‌ندییه‌دا پێش كۆمپانیای سامسۆنگ كه‌وت.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه, كۆمپانیای تۆیۆتا له‌ساڵی 2012دا (21.89) ترلیۆن یه‌نی ژاپۆنی قازانج كردووه، كه ده‌كاته (214) ملیار دۆلاری ئه‌مریكی, به‌و ڕێژه‌یه‌ش (1.63) ترلیۆن یه‌نی ژاپۆنی زیاتر قازانجی كردووه له‌كۆمپانیای (سامسۆنگ).
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، سه‌ركه‌وتنی تۆیۆتا‌و پڕفرۆشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی خواستی زۆری جیهان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئۆتۆمبێلی جۆری ( كۆرۆلا, كامری).
به‌پێی ئامارێكی تری جیهانی، كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی (تۆیۆتا) له‌ڕووی به‌رهه‌مهێنانیشه‌وه له‌پێش هه‌موو كۆمپانیاكانی جیهانه‌وه دێت‌و ڕكابه‌ری نییه, چونكه زۆرترین داواكاری له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی تۆیۆتا له‌ئه‌مریكاو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدایه.