ژمارەیەك لە نوێنەرانی هەردوو پارتی دیموكرات و كۆماریخواز لە كۆنگرێسی ئەمریكا پرۆژەیەكیان ئامادەكردووە و تێیدا داوا لە هەموو وڵاتانی جیهان دەكەن نەوت لە ئێران نەكڕن، وەك فشارێكی زیاتر بۆ سەر ئێران، دوای ئەوەی فشارەكانی رابردوودا وەكو پێویست كاریگەری نەبوو.
بەگوێرەی پرۆژەكەی هەردوو پارتە دیارەكەی ئەمریكا، هەر وڵاتێك ئەو داواكاریی و پێشنیارەی ئەمریكا پەسەند نەكات، سەرجەم پەیوەندییەكانی لەگەڵ بانكەكانی ئەمریكادا دەپچڕێنرێت.
رۆژنامەی نیویۆڕك تایمزی ئەمریكی بڵاویكردەوە، پاش ئەوەی كە گەمارۆ ئابوورییەكان نەیانتوانی بەر لە بەرنامەی ئەتۆمیەكەی ئێران بگرن، كۆمەڵێك لە مافناسان و شیكەرەوانی ئامریكا پێیانوایە، دەبێت ئێران لە بازاڕی جیهانی نەوت دەربكرێت.