“43% به‌نزینی‌ بازیان بۆ سلێمانی‌ ده‌بێت”

پارێزگاری‌ سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پاڵێوتگه‌ی‌ بازیان له‌ناوه‌ڕاستی‌ مانگی‌ حوزه‌یران ده‌كه‌وێته‌ كار ‌و ڕۆژانه‌ یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزین به‌رهه‌مده‌هێنێت، شاری‌ سلێمانی‌ ڕێژه‌ی‌ (43%) ئه‌و به‌نزینه‌ی‌ به‌رده‌كه‌وێت. 
(به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح) پارێزگاری‌ سلێمانی‌ به‌ NNA ڕاگه‌یاندوە، پاڵیوتگه‌ی‌ بازیان كه‌ پێشتر ڕاگه‌یندرابوو له‌ناوه‌ڕاستی‌ ئه‌م مانگه‌دا ده‌ستبه‌به‌رهه‌مهێنان ده‌كات، مه‌به‌ست لێی‌ ناوه‌ڕاستی‌ مانگی‌ حوزه‌یران بوو نه‌ك مانگی‌ ئایار. 
به‌هرۆز محه‌مه‌دساڵح وتی‌:”ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ ئه‌و پاڵێوتگه‌یه‌ ڕۆژانه‌ یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزینی‌ ئۆكتان به‌رزده‌بێت، له‌و ڕێژه‌یه‌ش (43%) ده‌بێت كه‌ ڕێژه‌كه‌ پێده‌چێت، ڕۆژانه‌ له‌نێوان (300بۆ 400) هه‌زار لیتر به‌نزین بگه‌یه‌ندرێته‌ ده‌ست هاوڵاتیان”. 
پارێزگاری‌ سلێمانی‌ باسی‌ له‌وه‌شكرد، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ سوودێكی‌ زۆری‌ بۆ دانیشتوانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌بێت به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی‌ بازیان كه‌زۆرترین ڕێژه‌ی‌ ده‌ستی‌ كار له‌وناوچه‌یه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر كار‌و ڕێژه‌ی‌ بێكاری‌ پارێزگاكه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.