دوای دابه‌زینی به‌رده‌وامی نرخی زێڕ له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ڕابردووه، نرخی زێڕ دوێنێش دابه‌زی، دابه‌زینی نرخی زێڕ (1.2%) ی له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا تۆماركرد.
ماڵپه‌ری (ئه‌لعه‌ره‌بیه) بڵاویكرده‌وه، نرخی ئاڵتون به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیه‌وه, ئه‌ویش له (1.2%) نرخی دابه‌زی, نرخی یه‌ك ئۆنسه ئاڵتوون (1429,61) سه‌نتی تۆمار كرد, شایه‌نی باسه ته‌نها نۆ دۆلار زیاتر له‌تۆماری ڕۆژی هه‌ینیدا تۆماركرد، (1420,61)ی سه‌نتی تۆمار كردبوو, وه نرخی ئاڵتون له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا له (14%) دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه، كه له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆماركردووه.
به‌ڕای زۆربه‌ی شاره‌زایانی ئابوری دابه‌زینی نرخی ئاڵتوون په‌یوه‌سته به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلاری ئه‌مریكی و كه‌مبونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر ئاڵتون.