ئێران به‌فه‌رمی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی گشتی ڕێكخراوی ئۆپیك ڕاگه‌یاند, (غولام ڕه‌زا نوزه‌ری) وه‌زیری پێشووی نه‌وتی ئێران، كاندیدی ئێران ده‌بێت بۆ كێبڕكێكردن له‌گه‌ڵ كاندیده‌كانی عێراق, سعودییه, ئیكوادۆر بۆ پۆستی سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئۆپیك.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی (میهری)ی ئێران, حكومه‌تی ئێران كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی گشتی (ڕێكخراوی ئۆپیك) ڕایگه‌یاندووه, پۆستی سه‌رۆكی ئۆپیك یان سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئۆپیك به‌رزترین پله‌ی باڵایه له‌ڕێكخراوه‌كه‌دا, (عه‌بدولڵا ئه‌لبه‌دری) لیبی ئێستا سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه‌یه‌و له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت, هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زیرانی نه‌وتی وڵاته ئه‌ندامه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌وه ده‌بَیت, بڕیاره 14ی حوزه‌یرانی داهاتوو به‌رامبه‌ر 24ی پوشپه‌ڕی 2713 كوردی له (ڤیه‌ننا)ی پایته‌ختی نه‌مسا پرۆسه‌كه ئه‌نجامبدرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه كاندیدی عێراق بۆ ئه‌و پۆسته (سامر ئه‌لغه‌زبان)ه، كه له‌نێوان ساڵانی (2004-2005) وه‌زیری نه‌وت بووه‌و ئێستا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی (نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه.