قائیمقامیەتی سلێمانی: تکایە پابەندی قەدەغەی ھاتووچۆ بن

لەدوای درێژکردنەوەی قەدەغەی ھاتووچۆ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمەوە بۆ ماوەی سێ رۆژی داھاتوو داوا لە ھاوڵاتیانی خۆشەویستی سلێمانی دەکەین پابەندی بڕیارەکەبن و ھاوشێوەی دوو رۆژی رابردوو لە ماڵەکانیان بمێننەوەو پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

قائیمقامیەتی سلێمانی راشیدەگەیەنێت درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی ھاتووچۆ ئامانج لێی پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان و دوورخستنەوەی ئەو مەترسێیە کە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە رووی لە ھەرێمەکەمان کردووە، بۆ دوورخستنەوەی ئەو مەترسیەو رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە داواتان لێ دەکەین لە سێ رۆژی داھاتووشدا بۆ سەلامەتی خۆتان و خێزانەکانتان لە ماڵەکانتان بمێننەوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە پاش رێگەدان بە کردنەوەی مارکێت و دووکان و دەرمانخانەی گەڕەکەکان دڵنیایی تەواو دەدات بە ھاوڵاتیان لەلایەن لیژنەھاوبەشەکان و فەرمانگەپەیوەندیدارەکان بەووردی چاودێری نرخ و جێبەجێکردنی مەرج و رێنماییە تەندروستیتەکان دەکرێت و ھەر کەسێک پابەند نەبێت رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەکرێتەوە.