وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم: هیچ جۆره‌ لێدوانێكم وه‌كو ریكلام بۆ ده‌رزی‌ ئه‌ڤاستین نه‌داوه‌

وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ره‌تیكرده‌وه‌، كه‌ ده‌رزی‌ ئه‌ڤاستین هیچ كێشه‌یه‌كی‌ نه‌بوو بێت، له‌ ده‌ستدانی‌ چاوی‌ چه‌ند هاوڵاتیه‌كی‌ شاری‌ هه‌ولێر.
د.رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ ئێن ئارتی‌ راگه‌یاندوە: له‌ ئه‌نجامی‌ پشكنینه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ده‌رزی‌ ئه‌ڤاستین به‌كتریای‌ تێدا نه‌بووه‌، نه‌وه‌ك ده‌رزی‌ ئه‌ڤاستین، هیچ كێشه‌یه‌كی‌ نه‌بووه‌ له‌ ده‌ستدانی‌ چاوی‌ چه‌ند هاوڵاتیه‌كه‌ی‌ شاری‌ هه‌ولێر و ، راشیگه‌یاند: هیچ جۆره‌ لێدوانێكی‌ ریكلامی‌ بۆ ده‌رزی‌ ئه‌ڤاستین نه‌داوه‌.
ئه‌م ره‌تكردنه‌وه‌كه‌ی‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ هه‌ندێك له‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن بڵاویانكرده‌وه‌، كه‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ رایگه‌یاندووه‌، كه‌ گوایه‌ ده‌رزی‌ ئه‌ڤاستین هیچ كێشه‌یه‌كی‌ نه‌بووه‌ له‌ له‌ ده‌ستدانی‌ چاوی‌ چه‌ند هاوڵاتیه‌كه‌ی‌ هه‌ولێر و وه‌ك ریكلام به‌كارهاتووه‌.