لەبەرامبەر ئەنجامدانی سیمیناری ژینگە،وزە و تەكنەلۆژیا،كە 24و25 ی مانگی رابردو لەلایەن ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژوری بازرگانی رۆژئاوای سویدەوە لە شاری سلێمانی و بە ئامادەبونی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم پێشكەشكرا
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی نوسراوێكی فەرمیەوە كە لەبەرواری 8-5-2013 دەرچوە واژوی كامەران ئەحمەد وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكرنی لەسەرە، سوپاس و پێزانینی وەزارەتەكەیان ئاراستەی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەكەن
لەنوسراوەكەدا هاتوە”سوپاس و پێزانینی خۆمانتان ئاراستە دەكەین بۆ لەئەستۆگرتنی ئەو جۆرە سیمینارانە كە مانای دڵسۆزی و پەرۆشیتان دەبەخشێت بۆ گەل و وڵات،بەمەبەستی گەیشتن بە ئاسۆیەكی گەش و رۆشنتر،هیوادارین نمونەتان زۆربێت و سەركەوتو بەردەوامبن لە ئەنجامدانی ئەم ئەرك و كارە پیرۆزانەدا
دەقی سوپاسنامەكە
