حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی تر بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل ده‌رده‌كات كه به پێی بڕیاره‌كان هه‌موو هاوڵاتیه‌ك ده‌توانێت ئۆتۆمبێل هاورده بكات و چۆنیه‌تی هێنانی ئۆتۆمبێلی گوله نه‌بڕیش دیاری ده‌كرێت.
دوای ئه‌وه‌ی به پێی بڕیارێك له 18/4/2013 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی په‌یوه‌ست به دانانی مه‌رج و رێنمایی نوێ بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل ده‌كرد ، له هه‌نگاوێكی تازه‌دا حكومه‌ت چه‌ند بڕیارێكی تر بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل ده‌ر ده‌كات.
به پێی نوسراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه رۆژی 29/4/2013 له لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌رچووه ئه‌مرۆ رۆژنامه‌ی (باس) كۆپییه‌كی بڵاوكردۆته‌وه چه‌ند بڕیارێكی تری تازه دراوه بۆ چۆنیه‌تی میكانزمی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل.
به پێی بڕیاره‌كه هه‌موو هاوڵاتیه‌ك بۆی هه‌یه ئۆتۆمبێلێك هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات ته‌نها بۆ یه‌كجار و به پێی رێنماییه‌كانی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و كه‌سه به‌ڵگه‌نامه‌ی عێراقی بوونی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها بڕیاری ئه‌وه‌شدراوه كه بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی دژه گوله (درع) ده‌بێت مۆڵه‌تی بازرگانی هه‌بێت و پێشوه‌خته‌ش ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی بۆ وه‌رگیرابێت.
به پێی ئاماری پۆلیسی هاتووچۆی هه‌رێم ملیۆنێك و 100 هه‌زار ئۆتۆمبێل له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه كه زۆربه‌یان له پارێزگای هه‌ولێره.
سه‌باره‌ت به هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل و ئامێر بۆ داموده‌زگاكانی حكومه‌تی ناوه‌ند ، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه كه ئه‌و جۆره هاورده‌كردنه له رێگه‌ی ده‌روازه سنوریه‌كانی هه‌رێم پێویست به مۆڵه‌تی بازرگانی ناكات و رێگه‌ی پێده‌درێت به مه‌رجێك له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیداره‌وه نوسراو بۆ حكومه‌تی هه‌رێم بكرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، به‌ڵام ئه‌وه خراوه‌ته روو ئه‌گه‌ر دام‌و ده‌زگاكانی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئۆتۆمبێل هاورده بكه‌ن ده‌بێت مۆڵه‌تی بازرگانیان هه‌بێت.
له دوای ده‌ركردنی مه‌رجی تازه‌ی هێنان و هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل 64 كۆمپانیا خۆیان تۆماركردوه و مۆڵه‌تیان له وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم وه‌رگرتووه.
له بڕیاره‌كاندا ئه‌وه‌ش هاتووه كه وه‌زاره‌ته‌كانی (ناوخۆ و دارایی و بازرگانی و پلاندانان) لیژنه‌یك پێده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی پێداچونه‌وه بكرێت تاوه‌كو گشت كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل هاوشێوه‌ی كۆمپانیا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی هێنانی ئۆتۆمبێل بكرێن.
د. موئه‌ید عه‌بدولره‌حمان به‌رێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی جۆری له وه‌زاره‌تی پلاندانان رایگه‌یاند ئه‌و بڕیارانه بۆ ته‌واوكه‌ری بڕیاره‌كانی پێشووی حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل ده‌ری كردون.