كۆمپانیای مان بۆ بارهەڵگر و پاس، پێشانگای باومای 2013 وەك سەكۆیەك بەكار دەهێنێت بۆ چڕكردنەوەی گرنگیی خۆی لە بواری پیشەسازیی ئاوەدانكردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بەڕێوەری گشتی هاوردەكەری “مان”ـیش لە عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوام پڕكردنەوەی پێویستییە زۆرەكانی كڕیارانی كەرتی بنیاتنانەوە لە لایەن بارهەڵگرەكانی “مان”ـەوە، پڕۆژە نیشتەجێییە نوێیەكانی عێراق دەبنە هۆكارێكی سەرەكی بۆ گەشانەوەی كەرتی ئاوەدانكردنەوە.
لەگەڵ ئەو داوخواستە زۆرەی كە كەرتی ئاوەدانكردنەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام لەسەر پیشەسازیی بارزگانیی ئۆتۆمبێل هەیەتی، كۆمپانیای مان بۆ بارهەڵگر و پاس، كە كۆمپانیاییەكی پێشەنگە لە بواری دروستكردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و پاس، پێشانگای باومای 2013 وەك سەكۆیەك بەكار دەهێنێت بۆ چڕكردنەوەی گرنگیی خۆی لە بواری پیشەسازیی ئاوەدانكردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەهێزكردنی پەیوەندییەكانیشی لەگەڵ بریكارەكانی خۆی لەسەرانسەری هەرێمەكە. سییەم پێشانگای بازرگانیی نێودەوڵەتیی باومای 2013 بۆ ئاوەدانكردنەوە و ئامێری قورس، ئامێری كەرەستەی بیناكاری، ئامێری كانهەڵكەندن، ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ئامێری بنیاتنانەوە، لە بەرواری 15 تا 21 نیسانی 2013 لە میونخ بەڕێوە دەچێت.
لەگەڵ بڕی خەمڵێنراوی 4.2 ترلیۆن دۆلاری ئەمریكی لە پڕۆژە بەردەوامەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا، كۆمپانیای مان بۆ بارهەڵگر و پاس كەڵك لە گەشەسەندنی كەرتی ئاوەدانكردنەوە وەردەگرێت و پێشبینی دەكات لە چەند ساڵێكی كەمی داهاتوودا فرۆشەكانی لەم كەرتەدا زیادبوونێكی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.
نوێنەری 11 وڵات لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەك شاندێكی (مان) بۆ گەیاندنی دوایەمین زانیاری بە كڕیارانیان لەبارەی تەكنەلۆجیا و دوایەمین بەرهەمی داهێنەرانەی ئۆتۆمبیڵی بارهەڵگری مان سەردانی باوما دەكەن. كۆمپانیای مان ماوەی 75 ساڵە هەموو ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری بەرهەم هێناوە و توانای لەو بوارەدا و زانیایی لەو پیشەیەدا لە وێنە نەهاتووە.
كاتێك مان ئۆتۆمبێلە نوێیەكانی جۆری ئێڕۆ پێنج (EURO VI) بۆ ڕاكێشان دەخاتە بازاڕەوە، یەكێك لە بەرهەمەكانی بۆ بازاڕە نائەوڕوپاییەكان بریتی دەبێت لە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری قورسی چوار ئەكسلی MAN TGS WW، كە كێشی 50 تەنە بۆ كان هەڵگەندن، چاڵ هەڵكەندن، گواستنەوەی باری قورس بەكار دێت.
بارهەڵگرەكە بۆدییەكی گەڵابەی لە دوواوە هەیە، كە لە لایەن كۆمپانیای مێیلەری میونخەوە، كە بۆ ماوەی نزیكەی سەدەیەكە هاوبەشێكی متمانە پێكراوی كۆمپانیای مانە لەسەرانسەری جیهان، دروست كراوە. بارهەڵگرەكانی مان بۆ ماوەی چەندین ساڵە لە بواری هەڵگرتنی باری قورس بە زۆرترین بڕ و بەرگەگرتن خۆیان سەلماندووە، ئامێری مانی گێڕ ئۆتۆماتیك و خاوەن سیستمی برەیكی بەهێزی ئی بی ئێس (EBS)، یارمەتیی شوفێرانی دەدات لە دژوارترین دۆخەكاندا كاری خۆی بە ئەنجام بگەیەنن.
لە لێدوانیكیدا، پیتەر مایەر، بەڕێوەری گشتی لە تێرامار هامبۆرك، كە هاوردەكەری مان-ە لە عێراق بۆ ماوەی زیاتر لە 40 ساڵ، وتی: “لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو، بەهۆی بەردەوام پڕكردنەوەی پێویستییە زۆرەكانی كڕیارانی كەرتی بنیاتنانەوە لە لایەن بارهەڵگرەكانی مان-ەوە، ئەویش بە هۆی بەرگەگری و توانادارییان شانبەشان لەگەڵ هەڵگرتنی زۆرترین قورسایی، بەدڵنیاییەوە متمانە و ڕێزی ئێمە لە پێشانگای باوما بۆ تەكنەلۆجیای مان و باڵەدەستیی بەرهەمەكانی بەهێز دەكات. هاوشان لەگەڵ ئەو بوژانەوەی لە ژێرخانی عێراقدا بەڕێوەیە، پڕۆژە نیشتەجێییە نوێیەكانی عێراق دەبنە هۆكارێكی سەرەكی بۆ گەشانەوەی كەرتی ئاوەدانكردنەوە لەگەڵ ئەو پڕۆژە هەنوكەییانەی كە بەهاكەی 25 بلیۆن دۆلارە و مەزندە دەكرێت 100 بلیۆن دۆلار ئەو خواستە پڕ ببێتەوە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەو سیناریۆیە، ئێمە تەواو ئامادەین بۆ پڕكردنەوەی چاوەڕوانییەكانی كڕیاران لەگەڵ بەرهەمی فراوان و ئەزمونی خزمەتگوزاریی كۆمپانیای مان”.
دەیڤید ڤان گران، بەرپرسی سەنتەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جێگری سەرۆكی بەشی كڕین و فرۆشتن، وتی: “بە هەبوونی سەدەیەك ئەزموون لە كەرتی دروستكردنی بارهەڵگر، كۆمپانیای مان تیژبینی قوڵی خۆی لەبارەی پێویستییەكانی ئەو كەرتە پێشكەش دەكات كە دەیگەنێت بەرەو پلەیەكی بەرزی متمانەی كڕیار لە ناو كڕیارەكانمان لە ناوچەكەدا.
لەگەڵ بەردەوام گەشەكردنی كەرتی ئاوەدانكردنەوە لە ناوچەكە، باوما دەرفەتێَكی گرنگمان پێ دەدات بۆ بەیەك گەیشتن لەگەڵَ بریكارەكانمان بۆ گەیاندنی زانیاری لەبارەی تەكنەلۆجیا و ئامێرە نوێیەكان، تاكو هەموومان بتوانین بە باشترین شێوە خزمەتی بەرژەوەندی كڕِیارەكانمان بكەین.”
بۆ كەرتی ئاوەدانكردنەوە، مان ژمارەیەكی زۆر لە بارهەڵگری باری مامناوەندی و باری قورس پێشكەش دەكات وەك پێگەیەك بۆ چارەسەری گواستنەوە هەر لە گەڵابەوە تا غەبباتە (میكسەر)، لە تانكەری ئاوەوە تا پەمپی چیمەنتۆ، لە كرێنی پشت فلاتەوە تا ئۆتۆمبێلی زەوی كونكەری تایبەت، بە هەموو جۆرەكانی ویلی وەك: 4×2, 4×4, 6×2, 6×4, 6×6, 8×4 and 8×8.