وەزارەتی نەوتی عیراق ڕێگریدەكات لە نۆژەنكردنەوەی پاڵاوگەی نەوتی ئەڵوەند لەناوچەی نەفتخانەی خانەقین.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ڕۆژنامەی چاودێر بڵاویكردۆتەوە: هەوڵێك هەیە بۆ دوبارە نۆژەنكردنەوەو دروستكردنەوەی پاڵاوگەی نەوتی ئەڵوەند لەناوچەی نەفتخانەی خانەقین، بەڵام لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بەبێ هیچ هۆكارێگ ڕێگری بۆ دروستدەكرێت. لەوبارەیەشەوە تاڵیب محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە دەڵێت: خانەقیین پێویستی زۆری بەو پاڵاوگەیە هەیە، بەڵام هەستدەكرێت لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە بە هۆكاری سیاسی تەگەرەی بۆ دروستدەكرێت. جێی ئاماژەیە: پێشتر پاڵاوگەی نەوتی خانەقین نزیكەی هەزار كەس كاریان تیاداكردووەو پرۆژەیەكی ستراتیژی ناوچەكە بووەو بژێوی بەشێكی زۆری دانیشتوانەكەی دابینكردووە، بەڵام بەهۆی جەنگی عیراق ئێرانەوە كاركردن تێیدا ڕاگیراوە. ناوچەی خانەقین خاوەنی 34 بیرە نەوتەو بەهۆی نەبونی پاڵاوگەوە نەوتەكەی دەگوازرێتەوە بۆ بەغداو پاڵاوگەی دۆرە.