باسم جەمیل پسپۆڕی بواری ئابوری عێراق پەیامێكی ئاراستەی بانكی ناوەندیی عێراق كردو تێیدا داوایكرد، پێویستە بانكی ناوەندیی عێراق بایەخ بەیەدەكی نەوت و غاز لەبری یەدەكی ئاڵتون و دراو بدات.
ئەو ئابوریناسە تەئكیدی لەوەكردووەتەوە، پێویستە بانكی ناوەندیی ناوەندیی عێراق پشت بە نەوت و غاز ببەستێت، چونكە ئەو دوو وزەیە دەتوانن شوێنێ ئاڵتون و دراو بگرنەوە.
روونیكردەوە، یەدەكی ئاڵتون و وزەی بانكی ناوەندیی عێراق ناگاتە داهاتی ساڵێكی هەناردەكردنی نەوتی عێراق، بۆیە پێویستە بایەخ بەیەدەكی نەوت و وزە بدرێت، چونكە ئەو دوو وزەیە رۆڵیان لەجێگیركردنی باری ئابوری عێراقدا هەیە.
باسم جەمیل وەبیری هێنایەوە، عێراق خاوەنی 150 ملیار بەرمیل نەوت و 19 ملیار مەترسێجا غازە، ئەو دوو وزەیە دەتوانن ئابوری عێراق بپارێزن.