بانكی ناوه‌ندی عیراقی ده‌ستیكردووه به گرتنه‌به‌ری رێكاری به‌په‌له بۆ نه‌هێشتنی به‌رز‌و نزمیی به‌های دینار‌و پارێزگاریكردن لێی به‌رامبه‌ر به‌های دۆلار، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش هاوكاتن له‌گه‌ڵ دڵنه‌وایی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هاوڵاتییان به‌وه‌ی عیراق یه‌ده‌كێكی زۆری دراوی قورسی هه‌یه‌و ده‌یپارێزێت له‌هه‌ر پێشهاتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو.
له لیێدوانێكدا بۆ ” ناوه‌ندی هه‌واڵی تۆڕی راگه‌یاندنی عیراق”، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، وتی:”كاركراوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتییان بتوانن له بانكه حكومی‌و ئه‌هه‌لییه‌كاندا دراویان ده‌ست بكه‌وێت، له‌نێو ئه‌و هه‌نگاوانه‌شدا هاوڵاتیان ده‌توانن پاره بۆ بانكه‌كانی ده‌ره‌وه حه‌واڵه بكه‌ن گه‌ر به مه‌به‌ستی گه‌شت یان چاره‌سه‌ركردن بوو، بڕی پێویست به شێوه‌ی ره‌سمی وه‌ربگرن”.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ” لایه‌ن به‌رپرسانی بانكی ناوه‌ندی عیراقه‌وه نامه‌ی دڵنه‌واییان پێگه‌یشتووه بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی به‌رز‌و نزمیی به‌های دینار بكه‌ن، بۆیه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر به‌های دینار نییه، چونكه عیراق بڕێكی زۆر پاره‌ی یه‌ده‌ك هه‌یه كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 74 ملیار دۆلار”.
حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاماژه‌یدا به‌وه‌شكرد، كێشه‌كه قه‌تیس ماوه له نێوان خستنه‌ڕوو و داخوازیی له‌سه‌ر دۆلار له بازه‌ڕاكانی عیراق ، وتیشی :” بانكی ناوه‌ندی هه‌نگاوێكی دروستیان ناوه به‌وه‌ی، كه پشتببه‌ستن به زیادكردنی حه‌واڵه‌كان له‌بری پاره‌ی كاش، هه‌روه‌ها هاندانی بانكه‌كان له‌سه‌ر حه‌واڵه‌كردنی به‌بێ سنوور و مه‌رجدانان بۆ بانكه‌كان، چونكه بازرگانه‌كان پێیانباشه به حه‌واڵه پاره وه‌ربگرن، نه‌ك به كاش”.
لای خۆیه‌وه پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عیراق به ئاماده‌بوونی قوسه‌ی سوهه‌یل، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌نگاوه‌كان‌و رێنماییه‌كانی بانكی ناوه‌ندبی بۆ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان خسته‌ڕوو كه له‌ماوه‌ی رابردوودا ده‌ریانكردووه‌و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، كه هه‌موو شتێك له‌ژێر كۆنترۆڵدایه.
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عیراق ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، هیچ مه‌ترسییه‌كیان نییه له به‌رز‌و نزمی به‌های دینار له‌م كاته‌دا، ئه‌و بارودۆخه‌شی به ” كاتی ” وه‌سفكرد، ئه‌وه‌ش به پشتبه‌ستن به‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه نراوه له‌گه‌ڵ چاودێریكردنی توندی سه‌ر بانكه تایبه‌ته‌كان‌و بانكه حكومییه‌كانیش.