ده‌یان ملیۆن گه‌نجی‌ جیهان بێكارن

به‌گوێره‌ی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ (ڕێكخراوی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ كار)، ڕێژه‌ی‌ بێكاری‌ له‌ناو گه‌نجاندا له‌جیهان به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو زیادیكردووه‌.
له‌ڕاپۆرتێكی‌ ماڵپه‌ڕی‌ (شه‌رقولئه‌وسه‌ت)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ (ڕێكخراوی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ كار)، ڕێژه‌ی‌ بێكاری‌ له‌ناو گه‌نجاندا له‌جیهان به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو زیادیكردووه‌، به‌جۆرێك له‌مساڵدا ژماره‌ی‌ گه‌نجانی‌ بێكار گه‌یشتووه‌ته‌ (73) ملیۆن‌و چوارسه‌د هه‌زار گه‌نجی‌ بێكار. 
به‌گوێره‌ی‌ هه‌مان توێژینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ نه‌كرێت، شاره‌زایانی‌ بواری‌ ئابوری‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ پێشبینی ده‌كه‌ن، تاساڵی‌ (2018) ژماره‌ی‌ بێكار له‌ناو گه‌نجانی‌ جیهاندا به‌ڕێژه‌ی‌ (12%) به‌رزببێته‌وه‌.
له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، زۆرترین ژماره‌ی‌ گه‌نجانی‌ بێكار له‌ئه‌وروپا‌و خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست‌و باكوری‌ ئه‌فریقادان.