وه‌زیری بازرگانی عێراق: گه‌نم له‌ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ ده‌كه‌ین

به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كه‌می گه‌نم له‌عێراقدا، له‌وڵاتانی دیكه‌وه‌ حكومه‌تی عێراق گه‌نم هاورده‌ ده‌كات.
(د. خه‌یروڵڵا حه‌سه‌ن) وه‌زیری بازرگانی عێراق به‌NNA ڕاگه‌یاندوە، ئه‌و گه‌نمه‌ی له‌هه‌رسێ پارێزگای (واست، میسان‌و دیوانیه‌)دان، به‌هۆی بوونی لافاوو باران له‌هه‌فته‌ی ڕابردوودا، گه‌نمه‌كه‌ خراپ بووه‌‌و هه‌ندێكی ته‌ڕ بووه‌، بۆیه‌ ناتواندرێت بۆ دروستكردنی ئارد سوودی لێ وه‌ربگیرێت، وتیشی:”گه‌نمه‌كه‌ خراپ بووه‌، بۆیه‌ به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ئالیكی ئاژه‌ڵ سوودی لێوه‌رده‌گرین‌و پێویستی مانگانه‌ی عێراق له‌گه‌نم له‌وڵاتانی (ئه‌مریكا، ئوسترالیا، كه‌نه‌دا‌و ڕوسیا) هاورده‌ ده‌كه‌ین”.
وه‌زیری بازرگانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، گه‌نمی ئه‌و سێ پارێزگایه‌ی باشووری عێراق، (25% بۆ 30%)ی خراپ بووه‌‌و ناتواندرێت بۆ دروستكردنی ئارد سوودی لێ وه‌ربگیرێت.