هیندستان،لە هەناردەكردنی برنج”دا یەكەمە

بڕیاره‌ له‌ كۆتایی‌ ئه‌مساڵدا ئاستی‌ برنجی‌ عه‌مباركراو له‌ هندستان بگاته‌ 22 ملیۆن ته‌ن، به‌مه‌ش هیندستان ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین وڵاتی هه‌نارده‌كاری برنج.
رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ خۆراك ‌و كشتوكاڵ (فاو) پێشبینی‌، ده‌كات له‌مساڵدا هندستان بتوانێت 8.3 ملیۆن ته‌ن برنج هه‌نارده‌ی‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان بكات، به‌مه‌ش ئه‌و وڵاته‌ بۆ ساڵی‌ دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین وڵاتی‌ هه‌نارده‌كاری‌ نه‌وت له‌جیهاندا.
له‌ ساڵی‌ رابردوودا دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هندستان 10.3 ملیۆن ته‌ن برنجی‌ هه‌نارده‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ كرد، پێش تایله‌ند كه‌وت ‌و بووه‌ گه‌وره‌ترین وڵاتی‌ هه‌نارده‌كاری‌ برنج له‌جیهاندا.
فاو، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌دات: مه‌زنده‌ ده‌كرێت له‌كۆتایی‌ ئه‌مساڵ هندستان وه‌ك گه‌وره‌ترین وڵاتی‌ هه‌نارده‌كاری‌ برنج بمێنێته‌وه‌، دوای‌ پاشه‌كشه‌كردنی‌ هه‌نارده‌ی‌ ڤێتنام ‌و تایله‌ند بۆ ئاستی‌  7.8‌و 7.7 ملیۆن ته‌ن.
به‌پێی‌ راپۆرتێكی‌ رێكخراوی‌ فاو، له‌باره‌ی‌ چاودێرێكردنی‌ بازار برنج،پێشبینی‌ ده‌كرێت به‌رهه‌می‌ ئاسیا له‌ برنج له‌مساڵدا به‌رێژه‌ی‌ له‌سه‌دا 2.2 به‌رزبێته‌وه‌‌و بگاته‌ 452 ملیۆن ته‌ن.
به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ فاو له‌ماوه‌ی‌ 4 مانگی‌ سه‌ره‌تایی‌ ئه‌مساڵدا نرخی‌ برنج له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌رێژه‌ی‌ له‌سه‌دا چوارپاشه‌كشه‌یكردوه‌، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ برنجی‌ عه‌مباركراو له‌ تایله‌ند.