توركیا یارمه‌تی عیراق ده‌دات بۆ دامه‌زراندنی هێڵی نوێی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت،پێشی وایه ئاساییه هه‌رێمی كوردستان ببێته به‌شێكی ئه‌و هاوكاریه.
تانه‌ر یه‌ڵدز، وه‌زیری وزه‌ی توركیا ئاماژه به‌وه‌دا: عیراق بۆ زیادكردنی هه‌نارده نه‌وتیه‌كانی بۆ بازاڕه‌كانی جیهان پێویستی به‌وه هه‌یه هێڵی نوێی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت دابمه‌زرێنێت، له‌و بواره‌شدا توركیا ئاماده‌ییه هاوكاری عیراق بكات.
حكومه‌تی عیراق، كار بۆ ئه‌وه ده‌كات له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتودا ئاستی به‌رهه‌م و هه‌نارده‌ی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی زیاد بكات، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌نارده‌ی رۆژانه‌ی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته زیاتر له حه‌وت ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ، له كاتێكدا له ئێستادا هه‌نارده‌ی رۆژانه‌ی له نه‌وت ده‌گاته 2.4 ملیۆن به‌رمیل.
وه‌زیری وزه‌ی توركیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: زیادكردنی ئاستی به‌رهه‌می نه‌وتی عیراق له‌گه‌ڵ ژێرخانی كه‌رتی نه‌وت ناگونجێت، ئه‌مه‌ش واده‌خوازێت هێڵی نوێی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت دابمه‌زرێنێت كه له‌وبواردا توركیا ئاماده‌یه هه‌موو هاوكارێك پێشكه‌ش به عیراق بكات.
له ئێستادا عیراق هه‌موو وزه‌و تواناكانی گواستنه‌وه‌ی هێڵی جیهان – توركیا به‌كار ناهێنێت كه له توانادایه رۆژانه 1.5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له رێگه‌ی ئه‌و هێڵه‌وه بگوازرێته‌وه، به‌ڵكو عیراق زۆربه‌ی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی له رێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی باشور هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كات.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا نه‌نقه‌ره و به‌غدا چه‌ندین گفتوگۆیان ئه‌نجامدا بۆ دامه‌زراندنی هێڵی نوێی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌رێگه‌ی توركیا، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكیه‌كان نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، تا ئێستا عیراق هیچ هێڵكی نوێی به‌ره‌و توركیا دانه‌مه‌زراندوه، ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكی دامه‌زراندنی هێڵێكی نوێی گواستنه‌وه‌ی نه‌وته به‌ره‌و توركیا.
وه‌زیری وزه‌ی توركیا، باسی له‌وه‌شكرد: كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ی به‌هاوكاری پێنچ یه‌كێتیه‌كان كۆمپانیاكان له باشوری عیراق به به‌های 25 ملیار دۆلار سه‌رمایه‌گوزاری له بواری نه‌وت جێبه‌جێده‌كه‌ن، بۆیه ئاساییه هه‌رێمی كوردستان ببێته به‌شێكی ئه‌و هاوكاریه‌و توركیا سه‌رمایه‌گوزاری له كه‌رتی نه‌وت و عازی هه‌رێم ئه‌نجام بدات.
له ساڵی رابردووه هه‌رێمی كوردستان و توركیا له گفتوگۆدان بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ندین پرۆژه له‌بواری وزه‌دا به‌تایبه‌تی له بواری گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای نه‌وت و دامه‌زراندنی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه.
خەندان