دوای ئه‌وه‌ی له‌په‌لامارێكی تیرۆرستیدا، یه‌كێك له‌بیره نه‌وته‌كانی ناوچه‌ی گه‌یاره‌ی شاری موسڵ ته‌قێندرایه‌وه، دوای مانگێك له‌ته‌قاندنه‌وه‌ی ئاگری بیره نه‌وته‌كه كۆنترۆڵكرا.
دوای ئه‌وه‌ی له‌په‌لامارێكی تیرۆرستیدا، بیری ژماره (74) له‌ناوچه‌ی گه‌یاره‌ی موسڵ ته‌قێندرایه‌وه، دوای مانگێك له‌هه‌وڵه‌كانی تیمه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكور له‌كه‌ركوك، ئاگره‌ی بیره‌كه كۆنترۆڵكرا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ته‌نها ئه‌و بیره نه‌وته ڕۆژانه (1300) به‌رمیل نه‌وت بهرههمدههێنێتو له‌ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا زیانی (39) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌ر كۆمپانیای نه‌وتی باكور گه‌یشتووه.
هێمای به‌وه‌شكراوه، بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه پێویسته سه‌ره‌تا غازی بیره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی زۆری ئاگره‌كه‌وه تیمه‌كه نه‌یتوانیوه غازه‌كه بگرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر ته‌نها ئاگره‌كه بكوژێنرێتهوهو غازه‌كه‌ش بڕوات، ئه‌وا ده‌بێته هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه، بۆیه كۆنترۆڵكردنی حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه كارێكی ئاسان نییه.