وه‌زاره‌تی نه‌وتی میسر ئاشكرایكرد، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌مانگی داهاتوودا، عێراق‌و لیبیا نه‌وتی خاو هه‌نارده‌ی میسر بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی نه‌وتی میسر، حكومه‌تی میسر ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌مانگی داهاتوودا، نه‌وتی خاوی عێراق‌و لیبیا ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكرێت.
به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی میسر له‌كاتێكدایه، له‌مانگی ڕابروودا حكومه‌تی عێراق‌و میسر ڕێكه‌وتنێكیان واژۆكرد‌و حكومه‌تی به‌غدا بڕیاریدا مانگانه چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی میسر بكات، بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی ئابوری له‌و وڵاته‌دا، كه له‌دوای شۆڕشی میسر تووشی هاتووه.
دوێنێش حكومه‌تی قاهیره ئاشكرایكرد، حكومه‌تی به‌غدا داوایكردووه بۆ چالاككردنی گرێبه‌سته‌كه، زیاتر له‌ملیارێك دۆلار زه‌مانه‌تی دارایی ده‌ستبه‌ر بكات.