پسپۆڕێك: له‌بازاڕه‌كانی‌ هه‌رێمدا بازرگانی‌ ورده‌ قازانج ده‌كات

پسپۆڕێكی‌ ئابوری‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان، شیكردنه‌وه‌ی‌ بۆ كاریگه‌رییه‌كانی‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ به‌روبومی‌ بیانیی بۆ ناو هه‌رێم كرد، به‌وته‌ی‌ ئه‌و، جوتیارانی‌ هه‌رێم ئه‌و قازانجه‌یان ده‌ستناكه‌وێت، كه‌ بازرگانی‌ ورده‌ له‌بازاڕه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا ده‌ستیان ده‌كه‌وێت.
(د. كامه‌ران ئه‌حمه‌د)بە NNA راگەیاندوە‌، ئه‌وه‌ی‌ پێی ده‌وترێت بازرگانی‌ ورده‌، ئه‌وان زۆر قازانج ده‌كه‌ن، دوكانی‌ فرۆشتنی‌ سه‌وزه‌‌و عه‌ره‌بانه‌كان، چونكه‌ كیلۆیه‌ك خه‌یار له‌عه‌لوه‌كه‌ 300 دیناره‌، ئه‌و به‌ 750 دینار ده‌یفرۆشێت. 
وتی‌:”له‌كڕین‌و فرۆشتندا ناهاوسه‌نگییه‌كی‌ زۆر هه‌یه‌ له‌نێوان ئه‌و نرخه‌ی‌ كه‌ بۆ جوتیار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و نرخه‌ی‌ كه‌ ده‌گاته‌ ده‌ستی‌ به‌كارهێن”.
هه‌موو ساڵێك له‌ناوه‌ڕاستی‌ مانگی‌ نیساندا وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ده‌ست به‌قه‌ده‌غه‌كردنی‌ به‌روبومی‌ بیانی ده‌كات، به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌روبومانه‌ی‌ كه‌ له‌ناوخۆدا پێده‌گه‌ن.