لەکۆبونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەرانی ووڵاتی ئوستوڕاڵیا ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆک و جێگری سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی چاویان بە نوێنەرانی ووڵاتی ئوستوراڵیا کەوت کە بەسەردانێک لە سلێمانی بون.
لە کۆبونەوەیەکدا سیروان محەمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند هەرێمی کوردستان لەڕوی بازرگانیکردن و وەبەرهێنانەوە جیاوازە لەگەڵ سەرجەم شارەکانی دیکەی عێراقدا ئەمنیەت و ئاسایش پارێزراوە بۆ هەرکۆمپانیایەکی بیانی کە دەیانەوێت بێنە کوردستان و شارەکانەوە کاری بازرگانی بکەن.
سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوایکرد کە کۆمپانیا ئوستوڕاڵیەکان هان بدەن و بێنە کوردستان وەبەرهێنانو بازرگانی بکەن بۆزیاتر لێک نزیک بونەوەی نێوان هەردوولا.
لای خۆشیەوە نوێنەری ووڵاتی ئوستوڕاڵیا ڕایگەیاند کە لەوماوەیەی لە کوردستانبون بۆیان دەرکەوتووە جیاوازییەکی زۆر لەنێوان ڕەوشی ئەمنی شارەکانی خواروی عێراقدا هەیە بۆیە کەکاتی گەڕانەوەیاندا سەرجەم کۆمپانیا بازرگانی و وەبەرهێنەکان دڵنیادەکەنەوە لە سەلامەتی هەرێمی کوردستان بۆ کارکردن.