سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له نێو کاربه‌ده‌ست و سه‌رکرده‌کانی جیهاندا زۆرترین موچه‌ی هه‌یه، له‌کاتێکدا محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی میسر به‌به‌راورد به سه‌رکرده‌کانی دیکه‌ی جیهان ساڵانه که‌مترین موچه وه‌رده‌گرێت
ماڵپه‌ری مه‌دینه نیوز لێکۆڵینهوهیهكی زانکۆی نێوده‌وڵه‌تیی بروسلسی ئه‌وروپی بڵاو ده‌كاته‌وه ، که تیایدا موچه‌ی ساڵانه‌ی ته‌واوی سه‌رکرده‌كانی جیهانی ئاشکراکردوه‌و له نێو سه‌ركرده و سه‌رۆكه‌كاندا، نوری مالیکی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندییه جیهانییه‌که‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا دێت و موچه‌ی ساڵانه‌ی به زیاتر له سێ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریکی خه‌مڵێندراوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی میسر، دواین سه‌رکرده‌ی ریزبه‌ندیه‌که‌یه که موچه‌ی ساڵانه‌ی ده‌گاته 10 هه‌زار دۆلار.
لێکۆڵینه‌وه‌که موچه‌ی ساڵانه‌ی باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش ئاشکرا دەکات کە ساڵانه 355 هه‌زار یۆرۆ وه‌رده‌گرێت.
هه‌ر له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا مووچه‌ی دیكه‌ی سەرۆکەکانی جیهان ریزبه‌ند كراوه‌و ده‌ركه‌وتوه كه مووچه‌ی ساڵانه‌ی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆکی فلیپین 24 هه‌زار دۆلار و سه‌رۆک كۆماری تورکیا 13 هه‌زار دۆلار و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیلیش 4 هه‌زار و 200 دۆلاره.