بەمەبەستی دۆزینەوەی هەلی كار بۆ گەنجان، رێكخراوی ئایندەی لاوان سەردانی سەنتەری زانیاری كاریان كرد لەژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی،لەسەردانەكەیاندا گفتوگۆ لەبارەی دۆزینەوەی هەلی كار بۆ گەنجان كرا
ئەوەش لە رێگەی كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتەوە،بەجۆرێك ئەم رێكخراوە هەڵدەستێت بە دابین كردنی كەسانی پسپۆڕ لە رێگەی وەرگرتنی خولی راهێنانەوە بۆ سەرجەم كۆمپانیا و رێكخراوەكانی كەرتی تایبەت،بە پێی پێویستیان لە بوارە جیاوازەكاندا
لای خۆشیەوە نیگار عەلی لێپرسراوی سەنتەری زانیاری كار لەژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی،پشتگیری سەنتەرەكەی وەك هاوكاریەك بۆ ئەو پرۆژەیە خستەڕو.