بەپێی راپرسییەك بەریتانیاییەكان هاوشێوەی متمانەیان بە دامەزراوە ئاینییەكان، متمانەیان بە گۆگڵ هەیە.
لە راپرسییەكدا سەبارەت بە جێ متمانەترین دامەزراوەی بەریتانیا، ماڵپەری گۆگڵ و دین لە یەک پلەدا هاتن و لە دوای ئەوانیش پۆلیس و پاشان بانكەكان و كۆمپانیاكانی دڵنیایی جێگەی متمانەن.
بەپێی ئەو راپرسییە، رێژەی متمانە بە گۆگڵ لای ئەو كەسانە بەرز دەبێتەوە كە تەمەنیان لە نێوان 16 تا 24 ساڵدایە.
كریس رۆڵی، یەكێك لە سەرپەرشتیارانی راپرسییەكە، دەڵێ: ئەمە رەنگدانەوەی بایەخپێدانی كەسەكان بە گۆگۆڵ بە شێوەی رۆژانەیە.
هەروەها گوتی: گۆگڵ زۆر جێی متمانەیە و پێش چەندین دامەزراوەی دیكەی گەورەی وەك فەیسبووك كەوتووە.
راپرسییەكە زیاتر لە 2 هەزار كەسی گرتووتەوە.