هێزە دەریاییەكانی ئەمەریكا وتیان: فڕۆكەی ئێكس – 51 ئای ویفراید كە كۆمپانیای بۆینگ دروستی كردووە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی 3 خولەك بە ئاسماندا سووڕایەوە و بە پێنج ئەوەندەی خێرایی دەنگ كە ئەوەش درێژترین ماوەیە فڕۆكەیەك دەیبڕێت بەو خێراییە، چووە ناو مێژووەوە.
هێزە ئاسمانییەكان دەڵێن: لەو چوار فڕۆكەیەی كە ئەو هێزانە دروستیان كردووە، ئەوە دوایین فڕۆكەیە.
فڕۆكەكە بەر لەوەی بكەوێتە ناو دەریاوە، ماوەی دیاریكراوی 230 میلی دەریایی بە نزیكەی 6 خولەك بڕی.
چارلی برینكی بەڕێوەبەری پرۆگرامی دروستكردنی فڕۆكەكان، وتی: ئەو فڕۆكەكە سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێناوە.
بەرپرسانی هێزە دەریاییەكان، هەروەها وتیان: ئەوە درێژترین رێگەی تاقیكراوە بوو.
ئەم فڕۆكەیە كە ناسا دروستیكردووە، هایدرۆجینی وەك سووتەمەنی تێدا بەكارهێنراوە.
برینگ، وتی: ئەوەی تا ئێستا پێی گەیشتووین سەرەتایەكە بۆ توێژینەوەكانی ئایندە بۆ فڕۆكە زۆر خێراكان و دواتر دروستكردنیان بەتەواوی.