پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی له‌خۆرئاوای كوردستان PYD ڕایگه‌یاند، به‌هیچ جۆرێك ڕێگه به‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئه‌و ناوچانه نادات كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیدان، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێكه‌وتنێكی سیاسی نه‌بێت.
(ساڵح موسلم) هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی له‌خۆرئاوای كوردستان بۆ ڕۆژنامه‌ی (حه‌یات)ی ڕوونكرده‌وه، به‌مه‌رجێك ڕێگه به‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ده‌ن، ڕێكه‌وتنێكی سیاسی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن بێته ئاراوه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دان به‌مافه‌كانی كورددا بنرێت.
هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی له‌خۆرئاوای كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌كو ئه‌نجومه‌نی خۆرئاوای كوردستان، 15 هه‌زار چه‌كداری ڕێكخراو‌و ڕاهێنراویان له‌چوارچێوه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لدا هه‌یه.