به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری كۆمپانیاكان له‌هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌بانگهێشتكردنی كۆمپانیا بیانییه‌كان‌و به‌گوێره‌ی ده‌ستوریش گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
(دڵزار ئیسماعیل) به NNA ڕاگه‌یاندوە، هه‌رێمی كوردستان له‌چالاكییه ئابورییه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌سه‌ر بانگهێشتی كۆمپانیا بیانییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی كار‌و پرۆژه‌كانیان‌و بوژاندنه‌وه‌ی هه‌رێم له‌ڕووی ئابوری‌و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری كۆمپانیاكان له‌هه‌رێمی كوردستان ڕوونیكرده‌وه، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك كێشه‌یه‌كی هه‌بێت، هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی یاسا ده‌توانێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا نه‌كاته‌وه.