سلێمانی: بەبڕی 19 ملیۆن سەرپێچی بۆ ئەو جێگایانە كراوە كە ڕێنماییەكانیان وەك پێویست نیە

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنن لە كۆی 5676 شوێن 300 شوێن سەرپێچی بۆكراوە بەبڕی 19 ملیۆن و 550 هەزار دینار.
 
لە ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی كەوێنەیەكی بۆژوری بازرگانی نێردراوە ئەوە هاتووە” لەمانگی نیسانی ئەمساڵدا لیژنەهاوبەشەكان كەژمارەیان 17 لیژنەیە لەسنوری شاری سلێمانی و دەروبەریدا (5676) شوێنیان بەسەركردووەتەوە و لەو ژمارەیەش 300 شوێنیان بەهۆی بونی سەرپێچی و وەك پێویست جێبەجێ نەكردنی مەرج و رێنماییەكان غەرامەكراون و ئاگادار كراونەتەوەو 3 شوێنیش بەهۆی جۆری سەرپێچیەكانیانەوە لەسەر فەرمانی قائمقامی سلێمانی داخراون و هیچ شوێنێكیش رووبەڕوی دادگا نەكراوەتەوە”.
 
ئامارەكە ئاماژەی بەوەشداوە” لەماوەی ئەم مانگەشدا بڕی زیاتر لە (119) تۆن خۆراك و مەوادی ماوە بەسەرچوو زیان بەخش دەستی بەسەردا گیراوە وپاشان لەناوبراوە”
 
 هەر بەگوێرەی ئامارەكەی قائمقامیەتی سلێمانی لەمانگی نیسانی ئەمساڵدا بڕی ئەو غەرامانەی كە لە ئەنجامی سەرپێچی شوێنەكان و پابەند نەبونیان بە مەرج و رێنماییەكانەوە كراوە بڕی 19 میلۆن و 550 هەزار دینارە.