ئەندەنووسیا كە یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆر پێویستی بە نەوت و گاز هەیە، بەنیازە داوا لە حكومەتی عێراقی بكات چەند باڵاوگەیەكی نەوتی بۆ دروست بكات تا بتوانێت پێداویستی ناوخۆی بۆ نەوت و گاز دابین بكات.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی جاكارتا پۆستی ئەندەنووسیا، جێگری وەزیری وزەی ئەندەنووسیا، ئێدی هەرمانتۆرۆ، ئاشكرای كردووە كە ئەو دوو وڵاتە نزیكن لە مۆركردنی چەند گرێبەستێكی بواری وزە.
ئێدی هەرمانتۆرۆ، وتی: “بەرپرسانی بواری وزەی هەردوو وڵات ماوەیەك لەمەوبەر رێككەوتنێكی لێكتێگەیشتنیان واژۆ كردوە کە تەواوكەری ئەم گرێبەستە دەبێت”.
بە وتەی ئەم بەرپرسە ئەندەنووسیاییە، بڕیارە عێراق هاوكار بێت لە دروستكردنی دوو پاڵاوگە و هەروەها لە فرۆشتنی نەوت و گازی عێراق بە ئەندۆنیسیاش بەشداربێت.