لەساڵی ڕابردوودا 874 هەزار گەشتیار ڕوویان لە یەمەن كردووەو داهاتی كەرتی گەشتوگوزاریش گەیشتۆتە 848 ملیۆن دۆلار
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ساڵانەی وەزارەتی گەشتوگوزاری یەمەن، لەساڵی 2011دا بەهۆی خۆپیشاندانو ناجێگیری باری ئەمنیەوە، سەردانی گەشتیاران بۆ ئەو وڵاتە كەمیكردووە، بەجۆرێك لەو ساڵەدا تەنها 829 هەزار گەشتیار ڕوویان لە یەمەن كردووە، بەڵام لەساڵی 2012دا ئەو ژمارەیە بۆ 874 هەزار زیادیكردووە
هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە، داهاتی كەرتی گەشتوگوزار لەساڵی 2012دا بۆ 848 ملیۆن دۆلار زیادیكردووە، لەكاتێكدا ساڵی 2011 تەنها 780 ملیۆن دۆلار بووە
هاوكات سەرچاوەیەك لە وەزارەتی گەشتوگوزاری یەمەن هۆكاری زیادبوونی ژمارەی گەشتیارانی بۆ جێگیری باری ئەمنی گێڕاوەتەوەو پێشبینی ئەوەشیكردووە كەرتی گەشتوگوزاری یەمەن لەداهاتوویەكی نزیكدا بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆیی.