6000 كرێكاری بیانی بە نایاسایی هاتونەتە عیراق

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق ڕایگەیاند: لەساڵی 2003وە تائێستا شەش هەزار كرێكاری بیانی بەشێوەی نایاسایی هاتونەتە عیراق‌و هەندێك كۆمپانیاش دەستیان لە هێنانی ئەو كرێكارانەدا هەیە
 ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی ئوری ڕاگەیاندووە: زۆربەی ئەو كرێكارانە لە وڵاتانی بەنگلادیش‌و ئیندۆنیزیا‌و ئەسیوپیا‌و هیندستانەوە هاتوون‌و لە عیراقدا وەكو خزمەتكار‌و كارگوزار لە هۆتێلەكان‌و ماڵەكاندا كار دەكەن 
هەروەك ئاماژەی بەوەشكردوە كە هەندێك كۆمپانیا‌و نوسینگە هەن، بەشێوەی نایاسایی لەبەرامبەر بڕێك پارەدا ئەو كرێكارانە دەهێنن 
لەئێستاشدا حكومەتی عیراق كار بۆ ئەوە دەكات لەڕێگەی پڕۆژەی دەستەبەری كۆمەڵایەتیەوە هاوكاری ئەو كرێكارە بیانیانە بكات.