كارگەكانی لەئەوروپا دەهێڵێتەوە

بەڕێوبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ڤۆڵكس واگنی ئەڵمانی ئاشكرایكرد: هەرچەندە كاری بازاڕەكانی ئەوروپا سستەو لەئێستا لەدۆخێكی باشدانیە، بەڵام كۆمپانیاكەیان كارگەكانی لەئەوروپا دەهێڵێتەوە
بەرێوبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ڤۆڵكس واگنی ئەڵمانی ڕایگەیاند: ئەمساڵ بەهۆی سستی خواست لەسەر ئۆتۆمبێلەكانیان لەئەوروپادا ڕووبەڕووی دۆخێكی قورس دەبنەوە، بەڵام كۆمپانیاكەیان ئاستی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل كەم ناكاتەوە، بەڵكو بەهەمان ئاستی پێشوو بەردەوام دەبێت، وتیشی: كرێكارە هەمیشەیەكانی كۆمپانیاكەیان لەكارەكانیان بەردەوام دەبن، بەڵام پێدەچێت ژمارەی كرێكارە كاتیەكان كەم بكەنەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە ئامانجی كۆمپانیای ڤۆڵكس واگنی ئەڵمانی ئەوەیە كە لەساڵی 2018دا ببێتە پێشەنگی كۆمپانیاكان‌و پێش كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی بكەوێت.