بە مەبەستی بەشداریكردن لە پێشانگای ئامێرە پیشەسازیەكانی نەوت لە شاری هیۆستنی ئەمریكا، بریارە مانگی داهاتوو وەفدێكی ئابوری و بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان سەردانی ئەو ووڵاتە بكات .
بە بەشداریكردنی وەفدەكەی هەرێمیش لەو پێشانگایەدا، كە لە 15 سەرمایەگوزار پێكهاتوون هێندەی دیكە پەیوەندیە ئابوری و بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا بەرەوپێش دەچێت و رێگە خۆشكەریش دەبێت بۆ هەماهەنگیكردنی زیاتر لەداهاتوودا.
باسكردن لە پێشخستنی پەیوەندیە ئابوری و بازرگانیەكان نێوان هەردوولاش لەمیانەی دیدارێكی عەبدوڵای حاجی سەعید یاریدەدەری سەرۆك مام جەلال بۆ كاروباری بازرگانی و ئابوری هات لەگەڵ ئەلیزابیز روزن ستوك جێگری بەرپرسی ئابوری و سیاسی لە كونسوڵخانەی ئەمریكا لەهەولێر و وەفدێكی هاورێی كە تیایدا هەردوولا باسیان لە بارودۆخی ئابوری ناوچەكە كردو لەبارەی ئاسانكاریەكانی هاتوچۆی بازرگانان و كۆمپانیاكانی هەردوولا گفتوگۆیان كرد.