نرخه‌كه‌ی 16 هه‌زار دۆلاره‌

زۆرێك له‌ ئێمه‌ ئالووده‌ی شتێكین جا هه‌ر یه‌كێكمان به‌ جۆرێك، ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یخه‌ینه‌ڕوو بابه‌تێكه‌ ده‌رباره‌ی مارێكی سه‌رنجڕاكێش كه‌ بووه‌ته‌ جێگه‌ی بایه‌خپێدانی زۆرێك له‌ خه‌ڵكی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و هه‌وادارانی خشۆك و ماره‌كان.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گرنگی ده‌دات به‌ خشۆكه‌كان مارێكی گه‌وره‌ی به‌ ناوی (بایپون) له‌ ره‌گه‌زی (مێ) نمایش كرد، كه‌ ته‌مه‌نی ماره‌كه‌ (3) مانگه‌و نرخه‌كه‌شی (16) هه‌زار دۆلاره‌، ئه‌وه‌ی ئه‌م ماره‌ جیاده‌كاته‌وه‌ له‌ ماره‌كانی تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێستی ئه‌م ماره‌ ره‌نگی (سپی)ـه‌، به‌ڵام سه‌رو كلكی ماره‌كه‌ ره‌نگی (ره‌ش)ـه‌.
(كۆلن وێڤیر) خاوه‌نی ماره‌كه‌ ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ به‌رهه‌می (7) ساڵه‌ له‌ ماندووبوون و كاركردن و جووت پێكردنی ماره‌ جیاوازه‌كان و كرداری بۆماوه‌یی له‌ ماره‌كان، تا وه‌كو ئه‌مشێوه‌ جوان و سه‌رنجڕاكێشه‌ی لێ په‌یدا بووه‌و بووه‌ته‌ جێگای بایه‌خپێدانی زۆرێك له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و هه‌وادارانی خشۆكه‌كان و به‌ تایبه‌ت هه‌وادارانی مار.