ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كێشەی بازرگانانی رۆژئاوای كوردستان چارەسەر دەكات

ئەمرۆ 5-5-2013 شاندێكی بازرگانی رۆژئاوای كوردستان گەیشتنە ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و لەلایەن سەرۆك و جێگر و ئەندامانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیەوە پێشوازیان لێكرا و دواتر كۆبونەوەیەك سازكرا
لە كۆبونەوەكەدا بارودۆخی ئابوری كوردستانی رۆئاوا و هەرێم گفتوگۆیان لەبارەوە كرا و وەفدی میوانیش چەند گرفتێكیان خستەرو كە لە كاری بازرگانیدا روبەرویان دەبێتەوە
لای خۆشیەوە ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رێگەچارەی گونجاوی بۆ بەشێك لە كێشەكانیان خستەرو،هەروەها  بەڵێنیشیان پێدرا كە هەوڵی چارەسەركردنی ئەو كێشە و گرفتانەی دیكەشیان بدرێت كە لەكاری بازرگانیدا روبەرویان دەبێتەوە