له‌مساڵدا هه‌رێم قیری‌ شل به‌رهه‌م ده‌هێنێت

به‌رپرسی‌ به‌شی‌ به‌دواداچوون‌و پرۆژه‌كان‌و قیرتاوكردن له‌شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ ئاشكرایكرد، پێشبینیده‌كرێت كۆتایی‌ ئه‌مساڵ، پاڵاوتگه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان قیری‌ شل به‌رهه‌م بهێنن.
(به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د) به‌رپرسی‌ به‌شی‌ به‌دواداچوون‌و پرۆژه‌كان‌و قیرتاوكردن له‌شاره‌وانی‌ سلێمانی‌، له‌میانی‌ به‌رنامه‌ی‌ (30) خوله‌كی‌ NNA دا، ئه‌وه‌ی‌ ڕاگه‌یاند، سه‌رچاوه‌ی‌ قیری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بریتییه‌ له‌پاڵاوتگه‌كانی‌ (بێجی‌)‌و (گه‌یاره‌)، وتیشی‌:”هه‌موو ته‌نكه‌ره‌كانی‌ قیری‌ شل پشكنینی‌ بۆ ده‌كرێت، دواتر ڕێگه‌ ده‌درێت له‌پرۆژه‌كانی‌ قیرتاوكردنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا به‌كاربهێنرێت”.
به‌رپرسی‌ به‌شی‌ به‌دواداچوون‌و پرۆژه‌كان‌و قیرتاوكردن له‌شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، پێشبینیده‌كرێت پاڵاوتگه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌كۆتای‌ ئه‌مساڵدا، بتوانن قیری‌ شل به‌رهه‌م بهێنن.
له‌ئێستادا ئه‌و قیره‌ی‌ كه‌ له‌هه‌ردوو پاڵاوتگه‌ی‌ (گه‌یاره‌)‌و (بێجی‌) عێراقه‌وه‌ به‌رهه‌مده‌هێنرێت، له‌ئاستی‌ پێویستدا نییه‌‌و هه‌رێم چاوه‌ڕوان ده‌كات، پشت به‌به‌رهه‌می‌ ناوخۆی‌ قیری‌ خۆی‌ ببه‌ستێت.