یەکەم فڕۆکەی ھاوڕێی ژینگە گەشتەکانی دەستپێكرد

لە ھەوڵێکدا بۆ خستنەرووی سوودەکانی بەکارھێنانی وزەی خۆرو ئاستی بەرگەگرتنی ئەو وزەیە بۆ ئەنجامدانی گەشتە دورودرێژەکان، لە سان فرانسیسکۆوە لە ئەمریکا، فرۆکەیەکی ھاورێی ژینگە دەستی بەگەشتەکەی کردو بڕیارە بەنێو ھەموو ویلایەتەکانی ئەمریکادا گەشت بکات. فرۆکەی (سۆلەر ئەمبلس) پشت بەوزەی ھاورێی ژینگە دەبەستێ کە وزەی خۆرەو بەرەو فینیکس و دالاس و سان لۆی و واشنتۆن و نیویۆرک گەشت دەکات. فرۆکەکە لەرێی وەرگرتن و کۆکردنەوەی وزەی خۆرو گۆرینی بۆ وزەی کارەبا، گەشت دەکات. دوو فرۆکەوان ئەو گەشتە بەرێوەدەبەن و بڕیارە لەھەر ویلایەتێکدا (٢٠ بۆ ٢٥) سەعات بمێننەوەو دواتر دەست بەگەشتەکە بکەنەوە.