ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی له‌هه‌ڵه‌بجه‌ دروستده‌كرێت

له‌قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی بۆ پێشه‌وه‌ران دروستده‌كرێت، بڕیاریشه‌ به‌مزووانه‌ پێشه‌وه‌ران بگوازرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌.
(گۆران ئه‌دهه‌م) قائیمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ NNA ڕاگه‌یاندوە، ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌رجه‌م پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاوو ئاوه‌ڕۆو كاره‌با ته‌واوبووه‌، له‌ئێستاشدا له‌هه‌وڵی دانانی به‌رنامه‌یه‌كن به‌مه‌به‌ستی‌ فراوانكردنی بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌و تێكدانی ژماره‌یه‌ك دوكان، به‌شێك له‌پیشه‌وه‌رانیش دوكانه‌كانیان به‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌تی تێكدانه‌ ده‌كه‌ون.
وتیشی:”هه‌ر كاتێك ئه‌و هه‌ڵمه‌تی‌ تێكدانی دوكانانه‌ ته‌واوبوو له‌لایه‌ن شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ كاری‌ پێویست ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی‌ گواستنه‌وه‌ی پیشه‌وه‌ران بۆ ناوچه‌ی پیشه‌سازی، له‌نزیكترین كاتیشدا هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی‌ پیشه‌وه‌ران ده‌ده‌ین”.
گۆران ئه‌دهه‌م باسی له‌وه‌شكرد، زۆربه‌ی پیشه‌وه‌رانی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ زه‌وییان له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی پێدراوه‌ تاوه‌كو شوێنی كاره‌كه‌یان بگوازنه‌وه‌.