ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، داهاتی خاڵه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ماوه‌ی (چوار) مانگی ڕابردوودا، گه‌یشتووه‌ته (12) ملیار دینار.
تۆڕی میدیای عێراق له‌زاری (ئه‌مین هادی عه‌باس)، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه، به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته فه‌رمییه‌كان داهاتی خاڵه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوودا، گه‌یشتووه‌ته (12) ملیار دینار، به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، زۆربه‌ی ئه‌و كاڵایانه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی خاڵه سنورییه‌كانی هه‌رێمه‌وه هاورده‌ی عێراق ده‌كرێن، له‌گه‌ڵ پێوه‌ره گومرگییو ژینگه‌ییه‌كاندا ناگونجێن.
ئه‌مین هادی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، بابه‌تی گومرگ یه‌كێكه له‌بابه‌ت گرنگ‌و سهرهكییهكانو پێویسته له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت.