سه‌رۆكی سه‌ندیكاكانی كرێكاران له‌هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی یاسای كار‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كرێكاران‌و ده‌ركردنی ڕێنمایی بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه، ڕێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
(یاسین عه‌زیز) سه‌رۆكی سه‌ندیكاكانی كرێكاران له‌هه‌رێمی كوردستان بە NNA راگەیاندوە،هه‌مواركردنی یاسای كار‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كرێكاران، سه‌رجه‌م بڕگه‌و ماده‌كانی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی كرێكارانه‌و یاساكه هه‌ندێك مافی داوه‌ته كرێكار، كه بۆ یه‌كه‌مجاره له‌عێراقدا ئه‌و مافه به‌كرێكاران ده‌درێت.
وتیشی:”دوو ماده‌ی زۆر گرنگ جێبه‌جێنه‌كراون، كه ماده‌كانی (9، 10)ی یاساكه‌یه‌و ماده‌ی نۆ تایبه‌ته به‌پێدانی بیمه‌ی بێكاری بۆ ئه‌و كرێكارانه‌ی بێكارن‌و به‌گوێره‌ی ماده‌كه له‌سه‌ر حكومه‌ت پێویسته سیستم‌و ڕێنمایی ده‌ربكات، بۆ ڕێكخستنی ئه‌و كاره”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌رچه‌نده ڕێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی هاوكاریی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم‌و سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كردووه‌و سیستمه‌كه‌ش دانراوه‌و دراوه‌ته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ڵام تائێستا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی نه‌بووه.
سه‌رۆكی سه‌ندیكاكانی كرێكاران له‌هه‌رێمی كوردستان هێمای به‌وه‌شكرد، ماده‌ی ده‌یه‌میش كه تایبه‌ته به‌ده‌سته‌به‌ركردنی كرێكاری ڕۆژانه، واته كرێكارانی بیناسازی، بۆ ئه‌و ماده‌یه‌ش داوا له‌ڕێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی كراوه، له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و ده‌قه یاساییه، هاوكاریی هه‌رێم بكات، بۆ ده‌ركردنی ڕێنمایی پێویست له‌وباره‌یه‌وه.
به‌شێك له‌و هاوڵاتیانه‌ی هه‌رێم كه وه‌ك پیشه‌ی كرێكاری ڕۆژانه كارده‌كه‌ن‌و شوێنێكی دیاریكراویان نییه، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌مواركردنی یاسای كار‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كرێكاران، تائێستا هیچ ئیمتیازێكی بۆ ئه‌وان تێدا نه‌بووه.