حكومه‌تی عیراق گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (bp)ی به‌ریتانیدا ئیمزا كرد كه تایبه‌تمه‌نده له‌بواری كاروباری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا بۆ دروستكردنی سه‌كۆیه‌كی نوێ له‌به‌نده‌ری (خۆر زوبێر)ی باشووری عیراق‌و سه‌كۆكه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به‌باركردن‌و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، به‌م پڕۆژه‌یه عیراق تواناكانی خۆی له‌بواری هه‌نارده‌كردنی نه‌وتدا به‌رزده‌كاته‌وه، وه‌ك پێشتر له‌پلانی ستراتیژی پێنج ساڵه‌دا نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ش عیراق هه‌وڵ ده‌دات تاساڵی 2017 توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خۆی له‌سێ ملیۆن به‌رمیله‌وه له‌رۆژێكدا بگه‌یه‌نێته شه‌ش یان هه‌شت ملیۆن به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا.
توانای عیراق به‌زرده‌كاته‌وه
ئه‌نمار ئه‌لسافی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌نده‌ره‌كانی عیراق له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، كۆمپانیاكه‌یان گرێبه‌ستێكی كۆمپانیای (bp) ئیمزا كردووه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ بۆ دروستكردنی سه‌كۆیه‌كی نوێ كه نه‌وتی لێوه هه‌نارده بكرێت، له‌جێگه‌ی سه‌كۆیه‌كی كۆنی داڕماو، ئێستاش كۆمپانیای (bp) شوێنی كاره‌كه‌ی راده‌ست كراوه‌و ده‌ستبه‌كار بووه له‌پڕۆژه‌كه‌دا.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌نده‌ره‌كانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆمپانیای (bp) سه‌كۆیه‌كی وا دروستده‌كات كه له‌توانایدا هه‌بێت ئه‌و سووته‌مه‌نییه پاڵاوته‌كراوه‌ی عیراق له‌ده‌ره‌وه هاورده‌ی ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌و سه‌كۆیه وه‌ربگیرێت‌و له‌ئاینده‌شدا هه‌ر ئه‌و سه‌كۆیه بتوانێت نه‌وتی لێوه هه‌نارده بكرێت، به‌ڵام كۆمپانیای ناوبراو تائێستا هیچ لێدوانێكی له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و گرێبه‌سته‌وه له‌گه‌ڵ عیراقدا رانه‌گه‌یاندووه.
گرێبه‌ستی تریشی له‌گه‌ڵ عیراقدا هه‌یه
یه‌كێك له‌كێشه‌كانی عیراق تائێستاش پاڵاوتنی نه‌وته، چونكه پاڵیوگه‌كانی خۆی له‌و ئاسته‌دانین به‌شی به‌كارهێنانی ناوخۆ به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت بپاڵێون، له‌به‌رئه‌وه عیراق ناچاره سووته‌مه‌نی پاڵێوراو له‌وڵاتانی تره‌وه هاورده بكات. كۆمپانیای (bp)یش یه‌كێكه له‌و كۆمپانیا جیهانی‌و به‌ناوبانگانه‌ی كه‌له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت‌و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی پێویستن بۆ گواستنه‌وه‌و ده‌رهێنانی نه‌وت كارده‌كات، پێشتریش كۆمپانیای (bp) به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (cnbc)ی چینی‌دا گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ عیراقدا ئیمزاكردووه بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی نه‌وتی رومێله‌و ئێستا ئه‌و كێڵگه‌یه رۆژانه ملیۆنێك‌و 350 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌یه.