به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانی راسته‌وخۆ وپه‌ره‌پێدان و فراوانكردنی فڕۆكه خانه‌كانی ، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌وره كۆمپانیایه‌كی هێڵی ئاسمانی واژو ده‌كات.
كه‌ریم نوری، راوێژكاری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان حه‌وت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌وره كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی له وڵاته‌كانی، رۆمانیا و جۆرجیا و چین و مالیزیا و روسیا و سوید واژو كردوه، ئەویش به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانی راسته‌و خۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه.
ناوبراو ئه‌وشی ئاشكراكرد، ئەو گرێبه‌ستانه به‌ندێكی تیایه كه‌پێویسته ئه‌و كۆمپانیایانه یارمه‌تی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه بده‌ن له فراوانكردن و په‌ره‌پێدانی فڕۆكه خانه‌كانی عێراق.