پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌ی له یه‌كێك له باڵه‌خانه به‌رزاییه‌كانی شاری سلێمانی كرێكارێكی بواری بیناسازی گیانی له‌ده‌ستدا.
هه‌ریه‌كه له پۆلیسی سه‌راو سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی فریاكه‌وتنی سلێمانی هه‌واڵه‌كه‌یان بۆ سایتی (خه‌ندان) پشتڕاستكردۆتەوه و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردوە: ته‌رمی كرێكاره‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادی سلێمانی.
سه‌باره‌ت به‌ته‌مه‌ن و ناسنامه‌ی كرێكاره‌كه پۆلیسی سه‌را ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو له روداوه‌كه ته‌واو نه‌بووه، بۆیه هیچ زانیارییه‌كی دیكه به‌رده‌ست نییه.
یه‌كه نیشته‌جێبونه‌كانی ناسراو به به‌رزاییه‌كانی سلێمانی ده‌كه‌وێته باكوری شاری سلێمانی و ئێستا ئه‌و یه‌كه‌نیشته‌جێبونانه له قۆناغی دروستكردندان.