وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به هۆی پێشێلكردنی مافی كرێكارانه‌وه 562 پڕۆژه دراونه‌ته دادگا‌و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات كه له هه‌رێمی كورد 46 هه‌زار كرێكار زه‌مان كراون.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیدا كە بۆ راگەیاندنەكان نێردراوە تێیداهاتوە،له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاسۆس نه‌جیب، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یامی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه بۆ خزمه‌تكردنی به‌رده‌وامی كرێكاران و باشكردنی ژیانی كرێكاران له‌رێگه‌ی یاسا‌و رێنماییه‌كان و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی سه‌ندیكای كرێكاران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
ئاسۆس نه‌جیب، پرۆژه‌و كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خسته‌ڕوو بۆ خزمه‌تكردن بهكرێكاران له‌كوردستان به‌تایبه‌ت هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خانه‌نشین و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران و كاركردن بۆ داڕشتنی یاسای كاری تایبه‌ت به‌كوردستان.
له باره‌ی زهمانكردنی كرێكارانه‌وه، وه‌زیری كار رایگه‌یاند: به‌پێی ئاماره‌كان له ئێستادا نزیكه‌ی 46 هه‌زار كرێكار له‌كوردستان ده‌سته‌به‌ر (زه‌مان) كراون و بڕگه‌و ماده‌كانی یاسا به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ ده‌كرێت و مافه‌كانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تائێستا چه‌ندین كرێكار هه‌یه كه له‌پرۆژه‌كان كارده‌كه‌ن كه‌چی زه‌مان نه‌كراون و خاوه‌ن كاره‌كان كه‌مته‌رخه‌من له‌به‌رامبه‌ر مافه‌كانیان و له‌كاتی دروست بوونی رووداویش مافه‌كانیان ناپارێزرێت. بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری كار هۆشیاری دایه كرێكاران كه داكۆكی له‌مافه‌كانیان بكه‌ن له‌شوێنی كاركردن و خاوه‌ن كاره‌كانیان ناچار بكه‌ن كه چمان بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویان رۆشن و مسۆگه‌ر بێـت.
له باره‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر كرێكار له‌پرۆژه‌كاندا له‌لایه‌ن خاوه‌ن كاره‌وه ده‌كرێت، وه‌زیری كار رایگه‌یاند: هه‌ر كۆمپانیا‌و پرۆژه‌یه‌ك مافه‌كانی كرێكار پێشێل بكات به‌پێی یاسا ده‌درێت به‌دادگا، بۆ ئه‌مه‌ش تائێستا وه‌زاره‌ت 562 پرۆژه‌ی داوه‌ته دادگا له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی مافه‌كانی كرێكار، ته‌نها له‌ماوه‌ی سێ مانگی ئه‌مساڵدا 25 پرۆژه دراوه‌ته دادگا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی یاساییان له‌دادگای كارلهگهڵدا كراوه.
ئاسۆس نه‌جیب، راشیگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی پێدانی رێنمایی بهپرۆژهكان بۆ ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی پیشه‌یی بۆ كرێكاران، تیمه‌كانی وه‌زاره‌ت ته‌نها له‌ماوه‌ی چوار مانگی ئه‌مساڵ سه‌ردانی 204 پرۆژه‌یان كردووه و خاوه‌ن كار‌و كرێكاره‌كانیان له‌ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی پیشه‌یی ئاگاداركردۆته‌وه‌و رێنمایی پێویستیان كردوون.